Error: No articles to display

پێشمه‌رگه‌كانی حزبی سۆسیالیست به‌ گیانی خۆیان پارێزگاریان له‌ كوردستان كرد

ئەیلول 12, 2018
 
له‌ ڕۆژی 11ی ئه‌یلولی 2015 له‌ کاتی ئازادکردنی خاکی کوردستان له‌ باشووری ڕۆژئاوای که‌رکوک به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و ژماره‌یه‌ک له‌ پێشمه‌رگه‌کانی حزبی سۆسیالیست برینداربوون و پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی حزبی سۆسیالیست شه‌هید بوو.
 
له‌ رووبه‌ڕوبنه‌وه‌ی چه‌ته‌کانی داعش حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان یه‌که‌م حزبی سیاسی بوو چوه‌ به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بۆ پاڕیزگاریکردن له‌ خاکی کوردستان له‌ ساڵی 2014 پێش ئه‌وه‌ی چه‌ته‌کانی داعش په‌لاماری هه‌رێمی کوردستان بده‌ن حزبی سۆسیالیست چوه‌ به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ به‌ ناونیشانی (پێشمه‌رگه‌که‌ی جارانین).
 
  له‌ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی چه‌ته‌كانی داعش حزبی سۆسیالیست ژماره‌یه‌ك شه‌هیدی سه‌ركرده‌ و فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ی به‌خشی به‌ كوردستان.
 
حزبی سۆسیالیست بۆ پاڕێزگاریکردن له‌ خاکی کوردستان و جه‌ماوه‌ری کوردستان و دابینکردنی ئارامی بۆ هه‌رێم به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سکرتێری حزب و ته‌واوی به‌رپرس و فه‌رمانده‌یی و پێشمه‌رگه‌کانی حزبی سۆسیالیست له‌ زۆربه‌ی داستانه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا به‌شداریان کرد.
 
جیا له‌وه‌ی که‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ سه‌نگه‌ره‌کاندا بوو له‌ ئه‌وروپا و وڵاتانی تر پشتیوانی بۆ پێشمه‌رگه‌ په‌یدا ده‌کرد.
 
له‌ نێو په‌رله‌مانی کوردستانیشدا فراکسیۆنی حزبی سۆسیالیست به‌رگری له‌ مافه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌کرد.
 
هه‌ڤاڵ عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود ، سه‌رۆکی فراکسیۆنی حزبی سۆسیالیست و ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان داکۆکیکاری ڕاسته‌قینه‌ی مافه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و که‌سوکاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی بوو، پشتیوانێکی به‌هێزیش بوو بۆ پێشمه‌رگه‌.
 
ئه‌مرۆ 11ی ئه‌یلول سێ ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر برینداربونی به‌ڕیز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و ژماره‌یه‌ک له‌ پێشمه‌رگه‌کانی حزبی سۆسیالیست و شه‌هید بونی شه‌هید والی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حزبی سۆسیالیست له‌ باشوری ڕۆژئاوای که‌رکوک له‌ کاتی ئازادکردنی خاکی کوردستان له‌ ده‌ست چه‌ته‌کانی داعش.
 
ئێستاش حزبی سۆسیالیست چۆن له‌ سه‌نگه‌ره‌کان پارێزه‌ری خاک و جه‌ماوه‌ری کوردستان بووه‌ ئه‌واش به‌شداری ده‌کات له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ چوارچێوه‌ی لیستی سه‌رده‌م به‌ ژماره‌ 127 به‌ دروشمی داپه‌روه‌ری و خۆشگوزه‌رانی.