Error: No articles to display

له‌ خورماتوو ته‌رمێکى نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه‌

ئەیلول 12, 2018

 

به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمێکى نه‌ناسراوى له‌ نزیک شارۆچکه‌ى خورماتوو ڕاگه‌یاند.
 
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزی ڕاگه‌یاند له‌ سه‌ر ڕێگه‌ى که‌رکوک- به‌غدا له‌ نزیک گوندى سه‌رحه‌ى باشورى شارۆچکه‌ى خورماتوو ته‌رمى گه‌نجێکى نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه.
وتیشى گه‌نجه‌ کوژراوه‌که‌ تیشیرتێکى ڕه‌شى نیو قوڵ وپانتۆڵێکى ڕه‌شى له‌به‌ردایه‌ وئاسه‌وارى لێدان وئه‌شکه‌نجه‌یه‌کى زۆرى پێوه‌ دیاره‌ ودواتر له‌ لایه‌ن هێزێکى سه‌ر سوپاى عێراقه‌وه‌ که‌ له‌ ناوچه‌که‌ جێگیر کراون ته‌رمه‌که‌ هه‌ڵگیرایه‌وه‌وڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى خورماتوو کرا.