Error: No articles to display

پۆلیسی سلێمانی: گه‌نجێك به‌ هۆی تاپڕه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا

ئەیلول 12, 2018

 

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه‌ بەیانی ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ 12ی ئه‌یلول لەگوندی کانی پانکەی سەربە قەزای سەیدسادق گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ بە گوله‌ی تاپڕ گیانی لەدەستدا.
 
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان کەشف و هێڵکاری بۆ شوێنی ڕوداوەکە کراو تەرمی ( ڕ ، س ، ح ) لەدایکبووی 1994 ، ڕەوانەی پزیشکی دادوەری لەشاری سلێمانی کرا.
 
لە ئێستاشدا و لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەیدسادقەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکراوەتەوە .