Error: No articles to display

کاره‌بای سلێمانی خاوه‌ن مۆلیده‌کان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

ئەیلول 12, 2018
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاره‌بای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاگادارى خاوه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌کانى ناو شارى سلێمانى ده‌کاته‌وه‌،  ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌هۆى کارى چاکسازیی ئاسایی کۆمپانیا دانه‌غاز، دابه‌زینى به‌رهه‌مهێنانى غاز، ئاستى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با له‌ وێستگه‌کان کەمیکردوە، ئه‌مڕۆ به‌رنامه‌ى کاره‌باى نیشتیمانى وه‌ک خۆى جێبه‌جێ ناکرێت.
 
کاره‌بای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو له‌وچوارچێوه‌یه‌دا داوا له‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌کان ده‌کات  کاره‌با بده‌ن به‌ هاوڵاتیان تا ئاسیکردنه‌وه‌ی دۆخی کاره‌بای گشتی.
 
کاره‌بای سلێمانی هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات پێشبینیش ده‌که‌ین تا ئێواره‌ به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با ئاسایی بێته‌وه‌، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کۆنترۆڵى کاره‌با بۆ دابه‌شکردنى کاره‌با وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت