Error: No articles to display

له‌ داقوق فه‌رمانبه‌رێکى کورد ڕفێنرا

ئەیلول 13, 2018
له‌ لایه‌ن چه‌کدارانى داعش هه‌ڵده‌کوترێته‌ سه‌ر بنکه‌یه‌کى ته‌ندروستى له‌ نزیک شارۆچکه‌ى داقوق وفه‌رمانبه‌رێکى کورد ده‌ڕفێنن.
 
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشوى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌و به‌جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: که‌مێک به‌ر له‌ ئێستا دوانزه‌ چه‌کدارى داعش هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌ سه‌ر بنکه‌یه‌کى ته‌ندروستى له‌ سنورى شارۆچکه‌ى داقوقى باشورى پارێزگاى که‌رکوک وفه‌رمانبه‌رێکى کوردیان به‌ ناوى سه‌باح تاهیر به‌ره‌و شوێنێکى نادیار ڕفاند
 
وتیشى: له‌ و کاته‌ى که‌ ئه‌و چه‌کدارانه‌ى داعش په‌لامارى ناوچه‌که‌یانداوه‌ ژماره‌یه‌ک گه‌نج له‌ نێو یارێگایه‌ک سه‌رقاڵى یاریکردنى تۆپى پێ بون ئه‌و چه‌کدارانه‌یان بینیوه‌ که‌ چون ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌یان ڕفاندووه‌ ودواتریش له‌ کاتى پاشه‌کشه‌یان ته‌قه‌یه‌کى زۆریان به‌ ئاسماندا کردووه‌.