Error: No articles to display

واده‌ی دابه‌شكردنی مه‌چه‌ی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان دیاریكرا

ئەیلول 13, 2018
وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان موچه‌ی مانگی شه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ و شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی دابه‌شکردووه‌ و بڕیاره‌ رۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ 16ی ئه‌یلول موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌کان دابه‌شبکات.
 
وه‌زاره‌تی دارایی له‌ مانگی ڕابردووه‌ خشته‌ی موچه‌ بڵاوناکاته‌وه‌ و له‌ رێگه‌ی بانکه‌کانه‌وه‌ وه‌زاره‌ته‌کان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی موچه‌.
 
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پشت به‌ سێ سه‌رچاوه‌ی داهات ده‌به‌ستێت له‌ پێدانی موچه‌ هه‌رکه‌ له‌ داهاتی ناخۆی و داهاتی فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌و 317 ملیار دیناره‌ی که‌ له‌ به‌غداده‌وه‌ دێت.