Error: No articles to display

وزیری پلاندانان :زیاتر له‌ 10%ی گه‌نجانی هه‌رێم بێکارن

ئەیلول 13, 2018
عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومه‌تی هەرێمی کوردستان ڕوپێوییەکی لەسەر دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و بەپێی رووپێییەکە، لەسەدا 10.2ی گەنجانی هەرێمی کوردستان بێکارن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئه‌یلول له‌ کۆنفرانسی روپێویکردنی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند بەپێی رووپێوییەک کە لەماوەی رابردوودا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە لەسەدا 35ی هاوڵاتیانی هەرێم تەمەنیان لە 15 ساڵ کەمترە،  لەسەدا 61ی هاوڵاتیانیش تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵدایه‌.
 
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو بەپێی رووپێوییەکە رێژەی بێکاری دابەزیووە بۆ لەسەدا 10.2 لە کۆتایی 2017 دا، ئەوەش ئەوە دەردەخات باری ئابووری هەرێم بەرەو باشبوون دەڕوات.