Error: No articles to display

په‌نابه‌رێکى کورد : له‌ که‌مپه‌کانى دوورگه‌کاندا وه‌رگێڕ دابین نه‌کراوه‌

ئەیلول 13, 2018

 

په‌نابه‌رێکى کورد به‌ ئاژانسى هه‌واڵى رادیۆ نیوزیلاندى ڕاگه‌یاندووه‌ په‌نابه‌رانى که‌مپه‌کانى دوورگه‌کان له‌ پاپانیوگینیا له‌ کاتى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزیشکیدا وه‌رگێڕیان بۆ دابین نه‌کراوه‌.
 
ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کورده‌ که‌ خۆى به‌ زمانى ئینگلیزى لێدوانى بۆ ئه‌و ئاژانسه‌ داوه‌ ده‌ڵێت له‌ ئێستادا ئه‌و به‌ خۆبه‌خشانه‌ کارى وه‌رگێڕان بۆ په‌نابه‌ره‌ نه‌خۆشه‌کان ده‌کات.
 
ئه‌و په‌نابه‌ره‌ چه‌ندین حاڵه‌تى نه‌خوازراو ده‌گێڕته‌وه‌ که‌ به‌هۆى نه‌بوونى وه‌رگێڕه‌وه‌ له‌ کاتى چاره‌سه‌رکردنى په‌نابه‌راندا له‌و دوورگانه‌ ڕوویان داوه‌.
 
پزیشکێکیش که‌ خۆى له‌و دوورگانه‌ کارى له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران کردووه‌ ده‌ڵێت ئاگاداره‌ که‌ له‌ هه‌ندێک حاڵه‌تدا ، وه‌رگێڕ بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ دابین نه‌کراوه‌. ئه‌و پزیشکه‌ ده‌ڵێت گرنگه‌ که‌ نه‌خۆش له‌وه‌ تێ بگات که‌ بۆچى ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ وه‌رده‌گرێت. 
 
په‌نابه‌رانى دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیا ، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ن که‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بکه‌ن به‌ڵام ده‌ستگیرکراون و ڕه‌وانه‌ى که‌مپه‌کانى په‌نابه‌ران له‌و دووگانه‌ کراون و ئوسترالیا هه‌رگیز مافى په‌نابه‌رێتیان پێ نابه‌خشێت.