Error: No articles to display

که‌سێکى تورکمان ده‌کرێته‌ قائیمقامى خورماتوو

ئاب 04, 2018
به‌فه‌رمانى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، تورکمانێکى شیعه‌ مه‌زهه‌ب که‌ پێشوتر دکتۆر بووه‌ کرایه‌ قایمقامى شارۆچکه‌ى خورماتوو وئه‌و پۆسته‌ که‌ تاکو 16ى ئوکتۆبه‌ر به‌ ده‌ست کورده‌وه‌ بووه‌ ، له‌ ئێستادا له‌ کورد سه‌ندرایه‌وه‌ ودرایه‌ تورکمانى شیعه‌ .

عه‌لى هاشم حسێنى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى شارۆچکه‌ى خورماتوو له‌ لێدوانێکدا به‌ (جه‌ماوه‌ر نیوز)ى ڕاگه‌یاند:- پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین به‌ نووسراوى فه‌رمى بڕیاریدا به‌ دانانى د. حه‌سه‌ن زه‌ین ئه‌لعابدین که‌ تورکمانێکى شیعه‌ مه‌زهه‌به‌ وه‌کو قایمقامى خورماتوو له‌ بڕی شه‌لال عه‌بدول قایمقامى پێشوترى شارۆچکه‌که‌ که‌ کورد بوو .
 
وتیشى: له‌ ڕۆژى 1-8-2018  ناوبراو به‌ فه‌رمى له‌ پۆسته‌که‌ى ده‌ست به‌ کاربو، که‌ پێش ئه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک ئه‌و پۆسته‌ له‌ لایه‌ن  به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى سڵێمان بێگه‌وه‌ که‌ شاره‌دییه‌که‌ وسه‌ر به‌ شارۆچکه‌ى خورماتووه‌ به‌ شێوه‌یه‌کى کاتى به‌ڕێوه‌ ده‌برا.
 
دواى لادانى شه‌لا عه‌بدول که‌ کوردێکى دانیشتووى شارۆچکه‌ى خورماتووه‌ له‌و پۆسته‌ که‌ له‌ ساڵى 2008 ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتبو کورد له‌ خورماتوو له‌ دواى 16ى ئوکتۆبه‌ره‌وه‌ 25 پۆستى گرنگى له‌ ده‌ستداوه‌ وله‌ ئێستاشدا ته‌نها یه‌ک پۆستى به‌ ده‌سته‌وه‌ ماوه‌ که‌ ئه‌ویش پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتییه‌ .