Error: No articles to display

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: لیستی سه‌رده‌م لیستی هه‌ژاران و چه‌وساوه‌كانی كوردستانه‌

ئەیلول 15, 2018
ئه‌مرۆ کاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر لیستی سه‌رده‌م بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌ستپێكرد به‌رێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ ده‌ستپێکی بانگه‌شه‌که‌دا رایگه‌یاند لیستی سه‌رده‌م پێکهاتووه‌ له‌ تێکۆشه‌ره‌ دێرینه‌کان و کوڕ و کچی شه‌هیدان و گه‌نجان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان.
 
وتیشی پێمانوایه‌ له‌ ده‌وره‌کانی پێشتریش به‌رده‌وام بوون له‌ خه‌باتی سیاسی و ئه‌مرۆش به‌رده‌وام ده‌بین، کوردستان به‌ دۆخیکی هه‌ستیار تیده‌په‌ریت و یه‌ک هه‌ڵویستی خه‌ڵکی کوردستان و به‌هیزکردنی په‌رله‌مانێکی کارها زامنی سه‌رکه‌وتنه‌.
 
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هیمای بۆ ئه‌وه‌ کرد با خه‌ڵکی کوردستان دادوه‌ربێت و بزانه‌ که‌موکڕیه‌کان کێ لێ به‌رپرسیاره‌ ؟ لیستی سه‌رده‌م چه‌نده‌ کورسیه‌کانی زیاتر بهێنیت ئه‌وه‌نده‌ ئاشتی و ئاسوده‌ی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و یه‌کسانی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
 
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو چوارساڵه‌ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران نه‌دراوه‌، باشه‌ ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ نه‌یانتوانی ڕێکه‌وتنه‌کانی جه‌زائیر و تورکیا هه‌ڵبوه‌شیننه‌وه لایه‌نه‌کانی تر نه‌یانتوانیه‌وه‌ شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بگه‌ڕێننه‌وه‌.‌
 
وتیشی ئه‌م هه‌ڵبژانه‌ گرنکه‌، چونکه‌ کاته‌که‌ی هه‌ستیاره‌ ، لیستی سه‌رده‌م کار بۆ ئازاد کردنه‌وه‌ی که‌رکوک هه‌موو ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانی تر ده‌کات و ئه‌و ناوچانه‌ی داگیر کراوه‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی پیشوی عێراق.
 
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد لیستی سه‌رده‌م لیستێکی راستگۆیه‌ چۆن له‌ رابردوودا ڕاستگۆ بوین له‌ به‌رگریکردن له‌ کوردستان و ئێستاش به‌ هه‌مان شێوه‌ راستگۆ ده‌بین و بۆ سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵکی کوردستان .
 
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتی ده‌زانین خه‌ڵک نیگرانه‌،داواشی له‌ ده‌نگده‌ران کرد نیگران نه‌بن و بچن بۆ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان ئه‌مجاره‌ وژدانی خۆیان ئاسوده‌ بکه‌ن و ره‌نگه‌ لایه‌نه‌کانی تر قسه‌ی خۆشتان بۆ بکه‌ن و پاره‌ی میله‌تتان بۆ بڕێژن، به‌ڵام تا چوار ساڵی تر ناتان بیننه‌وه‌ و ئێستا ئه‌و لایه‌نانه‌ زه‌وی دابه‌شده‌که‌ن.
 
وتیشی بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌نگ به‌ لیستی سه‌رده‌م بده‌ن، چونکه‌ ئه‌و لیسته‌ لیستی چه‌وساوه‌کان و هه‌ژاران و خه‌ڵکی کوردستانه‌.
 

 

‌ 117 جار خوێندراوه‌ته‌وه