Error: No articles to display

به‌ وێنه‌.. ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی لیستی سه‌رده‌م

ئەیلول 15, 2018
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 15ی ئه‌یلول له‌ هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر بانگه‌شه‌ی لیستی سه‌رده‌م ده‌ستیپێكرد له‌ وتارێكدا به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ڕایگه‌یاند لیستی سه‌رده‌م پێکهاتووه‌ له‌ تێکۆشه‌ره‌ دێرینه‌کان و کوڕ و کچی شه‌هیدان و گه‌نجان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان.
 
وتیشی با خه‌ڵکی کوردستان دادوه‌ربێت و بزانه‌ که‌موکڕیه‌کان کێ لێ به‌رپرسیاره‌ ؟ لیستی سه‌رده‌م چه‌نده‌ کورسیه‌کانی زیاتر بهێنیت ئه‌وه‌نده‌ ئاشتی و ئاسوده‌ی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و یه‌کسانی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
 
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتی ده‌زانین خه‌ڵک نیگرانه‌،داواشی له‌ ده‌نگده‌ران کرد نیگران نه‌بن و بچن بۆ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان ئه‌مجاره‌ وژدانی خۆیان ئاسوده‌ بکه‌ن و ره‌نگه‌ لایه‌نه‌کانی تر قسه‌ی خۆشتان بۆ بکه‌ن و پاره‌ی میله‌تتان بۆ بڕێژن، به‌ڵام تا چوار ساڵی تر ناتان بیننه‌وه‌ و ئێستا ئه‌و لایه‌نانه‌ زه‌وی دابه‌شده‌که‌ن.
 
وتیشی بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌نگ به‌ لیستی سه‌رده‌م بده‌ن، چونکه‌ ئه‌و لیسته‌ لیستی چه‌وساوه‌کان و هه‌ژاران و خه‌ڵکی کوردستانه‌