Error: No articles to display

کۆمسیۆن : 40 هه‌زار کارمه‌ندى پێویسته‌

ئاب 04, 2018
بڕیاره‌ 30-9-2018 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌نجامبدرێت 709 کاندید ڕکابه‌رى ده‌که‌ن له‌سه‌ر به‌ ده‌ستهێنانى 111 کورسى په‌رله‌مان.

شیروان زرار، وته‌بێژى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند کۆمسیۆن پێویستى به‌ 40 هه‌زار بۆ 45 هه‌زار کارمه‌ند ده‌بێت بۆ به‌ڕوه‌بردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن. وتیشى  هێشتا بڕى پاره‌ى کارمه‌ندان دیارى نه‌کراوه‌ . لیژنه‌یه‌ک له‌ کۆمسیۆن پێکهاتووه‌ بۆ دامه‌زراندنى کارمه‌ندان ده‌مانه‌وێت شتێکى نوێ پێشکه‌ش بکه‌ین له‌ ڕێگه‌ى ئۆنلاینه‌وه‌ بێت و تیروپشکێکى راسته‌قینه‌ بکه‌ین و ده‌ستێوه‌ردانى تێدا نه‌کرێت  وابڕیاره‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌م رۆژانه‌دا کاره‌کانى ته‌واو بکات ئه‌و ڕێکارانه‌ى که‌ پێویسته‌ له‌باره‌ى دانانى کارمه‌ندانه‌وه‌ بخرێته‌ ڕوو.
 
له‌ باره‌ى ڕه‌تکردنه‌وه‌ى ناوى کاندیدان وته‌بێژى کۆمسیۆن ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو وردبینى له‌ باره‌ى کاندیده‌کانه‌وه‌ له‌ کۆمسیۆن به‌رده‌وامه‌ بریاره‌ سبه‌ینى وردبینیه‌که‌ کۆتایى پێبێت .
 
له‌باره‌ى ماوه‌ى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان شیروان زرار وتى داوا کراوه‌ هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌مبکرێته‌وه‌ ڕایه‌کى پێیوایه‌ که‌ له‌ دوو هه‌فته‌ که‌متر نه‌بێت هێشتا بڕیارى کۆتایى ئه‌نجومه‌ن نه‌دراوه‌ له‌ دواى ئه‌وه‌ى وردبینى کاندیده‌کان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆ و لیژنه‌ى ده‌سپاکى  گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌و کات بزانین چه‌ند کاتمان له‌ ده‌ست ده‌مێنێت بڕیار له‌سه‌ر ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ین.