Error: No articles to display

پۆلیسى سلێمانى : له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا 33 کێشه‌ی توندوتیژی خێزانى تۆمارکراوه‌

ئەیلول 16, 2018
پۆلیسه‌ سلێمانى ئاماری هه‌فته‌ی رابردوی به‌شی پۆلیسی فریاکه‌وتنی بڵاو کرده‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ته‌نها له‌ماوه‌ى ئه‌و هه‌فه‌ته‌یه‌دا 33 کێشه‌ی توندوتیژی خێزانى تۆمارکراوه‌
 
به‌شی پۆلیسی فریاکه‌وتنی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری کارو چالاکییه‌کانی هه‌فته‌ی رابردو له‌رێکه‌وتی 9-9-2018 تا  15-9-2018ى بڵاوده‌کاته‌وه‌.
 
به‌پێی ئاماره‌که‌، له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا مه‌فره‌زه‌کانی به‌شی پۆلیسی فریاکه‌وتنی سلێمانی 99 چالاکى جۆراوجۆری به‌هانه‌وه‌چونی هاوڵاتیانیان ئه‌نجامداوه‌‌و 33 کێشه‌ی توندوتیژی خێزانیش تۆمارکراوه‌.
 
هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌کێکی ده‌مانچه‌ی نایاساییو 9 ئۆتۆمبێل‌و 2 ماتۆرسکیلدا گیراوه‌و رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ریاندا گیراوه‌ته‌به‌ر.
 
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌که‌، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌کانی به‌شی پۆلیسی فریاکه‌وتنی سلێمانییه‌وه‌ رێگریى کراوه‌ له‌یه‌ک حاڵه‌تی خۆکوشتن له‌ره‌گه‌زی مێ.
 
هاوکات دو حاڵه‌تی به‌کارهێنه‌ری دراوی ساخته‌ تۆمارکراوه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی فریاکه‌وتنه‌وه‌ به‌کارهێنه‌رانی روبه‌روی یاسا کراونه‌ته‌وه‌.