Error: No articles to display

له‌سه‌ر ئه‌ركی حزبی سۆسیالیست هۆڵی شه‌هید شه‌وكه‌ت كرایه‌وه‌

ئەیلول 18, 2018
جه‌ماوه‌رنیوز
 
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 18ی ئه‌یلول به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و ژماره‌یه‌ک له‌ که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و  به‌رپرسان و کادیرانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان هۆڵی شه‌هید شه‌وکه‌ت محه‌مه‌د عه‌لی له‌ گوندی دوانزه‌ ئیمامی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور کرایه‌وه‌.
 
سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌ک له‌لایه‌ن به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و خێزانى شه‌هید شه‌وکه‌ت هۆڵى شه‌هید شه‌وکه‌ت کرایه‌وه‌.
 
دواتر به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى ووتارێکى پێشکه‌ش کردوو تیایدا ئاماژه‌یدا به‌ رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌به‌رنگاربونه‌وه‌ى تیرۆرو شه‌ڕى چه‌کدارانى داعش که‌ به‌گیانى خۆیان پارێزگاریان له‌خاکى پیرۆزى کوردستان کرد .
 
هه‌روه‌ها باسى له‌ئازایه‌تى و قاره‌مانیه‌تى پێشمه‌رگه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کرد که‌به‌درێژایى مێژوو له‌خه‌بات و تێکۆشاندابوون شه‌هید شه‌وکه‌ت یه‌کێک بوو له‌و پێشمه‌رگه‌ دڵسۆزانه‌ى که‌بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وى داعش چووته‌ به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگى وگیانى خۆى کرده‌ قوربانى بۆ پاراستنى هاوڵاتیان و خاکى پیرۆزى کوردستان .
 
شه‌هید شه‌وکه‌ت ناوى   والى محه‌مه‌د عه‌لى دوانزه‌ ئیمامى ناسراو به‌ (شه‌وکه‌ت ) له‌ساڵى 1968 له‌ ناوچه‌ى شاره‌زوورو له‌ گوندى دوانزه‌ ئیمام له‌دایک بوه‌و له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کى دڵسۆزو قوربانیده‌رى ده‌ڤه‌رى شاره‌زووره‌ ،  خوێندنى تا 6 ى سه‌ره‌تایى ته‌واو رکدووه‌ و له‌ ساڵى 1982 وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ڕێکخستنه‌کانى حزبى سۆسیالسته‌وه‌ کردووه‌ و له‌ساڵى 1987 بوه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالست و ئه‌رکه‌کانى زۆر به‌ دڵسۆزانه‌ جێ به‌جێ کردووه‌ .
 
 له‌پاش ڕاپه‌ڕینیش وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کى دێرینى حزبى سۆسیالست به‌رده‌وام بوه‌ له‌ خه‌بات و تێکۆشان . مه‌خابن له‌ 11-9-2015 له‌کاتى ڕزگار کردنى گونده‌کانى  باشورى که‌رکوک و ناوچه‌ى داقوق به‌هۆى بۆمبه‌وه‌ بریندار ده‌بێت و به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌یه‌وه‌ شه‌هید ده‌بێت و  چوه‌ کاروانى شه‌هیدانى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان و گه‌له‌که‌مانه‌وه‌ ،شه‌هید شه‌وکه‌ت خاوه‌نى دوو کوڕو چوار کچه‌ .