Error: No articles to display

گه‌نجان ولاوان پشتیوانى خۆیان بۆ لیستى سه‌رده‌م دووپات ده‌که‌نه‌وه‌

ئەیلول 18, 2018
جه‌ماوه‌رنیوز
 
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 18 ى ئه‌یلولى 2018 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شارزوور پێشوازیکرد له‌ کۆمه‌ڵێک گه‌نج و لاوى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور که‌ به‌مه‌به‌ستى پشتگیرى له‌لیستى سه‌رده‌م ژماره‌ 127 و کاندیده‌کانى سه‌ردانى به‌رێزیان کردبوو.
 
له‌دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان کرد که‌بریاره‌ له‌ئاینده‌یه‌کى نزیک ئه‌نجام بدرێ به‌پێویستیزانى سه‌رجه‌م گه‌نجان ولاوان هه‌وڵه‌کانیان چڕ بکه‌نه‌وه‌ بۆ به‌شداریکردن له‌پرۆسه‌که‌و سه‌رخستنى لیستى سه‌رده‌م و کاندیده‌کانى .
 
له‌لا خۆیانه‌وه‌ گه‌نجان ولاوانى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور پشتیوانى و پشگیرى خۆیان بۆ حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و لیستى سه‌رده‌م و کاندیده‌کانى دووپاتکرده‌وه‌.