Error: No articles to display

نرخى ئاو به‌ سیسته‌مى پێوه‌ر دیارى ده‌کرێت

ئاب 04, 2018

پرۆژەی بەسیستەمکردنی کۆکردنەوەی کرێی ئاو لە دەوروبەری سلێمانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی راگەیێندرا. 

تیمەکانی کۆمپانیای گرنگ و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ پێوەرەکان ئەنجامدا، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە لەئەگەری نەبەستنی پێوەر: مانگانە 100 هەزار دینار کرێی ئاویان دێتەسەر، ئەگەر پێوەریشیان هەبێ بەپێی سەرفرکردنی بڕی ئاو، پارەیان لێ وەردەگیرێت.

شکار رەزا، راوێژکاری کۆمپانیای گرنگ له‌باره‌ی نرخی ئاو به‌ پیێی پێوەری ئاو رایگه‌یاند مەترێک تاپێنج مەتر سێجا ئاو 50 دینارە، پێنج مەتر تاوەکو 15 مەترسێجا (15 هەزار لیتر) 150 دینارە، بەم جۆرە بەرزدەبێتەوە، واتە بەڕێژەی تێکڕا، ئەگەر هاوڵاتێک لەدوو مانگدا بڕی 30 مەترسێجا ئاو سەرف بکات، کەمتر لە 10هەزار دیناری بۆ دێتەوە، بەڵام ئێستا 20 هەزار دیناری بۆدێتەوە بەپێی رووبەر.