Error: No articles to display

به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود کۆبونه‌وه‌ى فراوانى سه‌رکردایه‌تى سۆسیالیست ئه‌نجامدرا

ئەیلول 20, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه‌ 20 ى ئه‌یلولى 2018 ،به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود کۆبوونه‌وه‌ى فراوانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و ڕاوێژکارى و سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌ند و ده‌زگاو ئۆرگانه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیمۆکراتى کوردستان له‌ باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى له‌ شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو .

ده‌سپێکى کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستى پێکرد.

دواتر به‌ ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌گرنگیه‌وه‌ باسى له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد که‌ وابڕیاره‌ له‌ 30ى ئه‌یلول به‌ڕێوه‌ بچێت که‌ حزبى سۆسیالیست له‌ چوارچێوه‌ى لیستى سه‌رده‌م به‌ ژماره‌ 127 به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ده‌کات .

له‌ به‌شێکى ترى کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێزى ئاماژه‌ى به‌ گرنگى سه‌رکه‌وتى کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیمۆکراتى کوردستان کرد که‌ده‌بنه‌ فاکته‌رێکى گرنگ بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ هه‌رێمى کورستاندا.

هه‌روه‌ها جه‌ختى کرده‌وه‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م ئۆگان و ڕێکخستنه‌کان و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌کانى حزب کاربکه‌ن بۆ سه‌رکه‌وتنى پرۆسه‌که‌و کاندیده‌کانى سۆسیالیست چونکه‌ له‌ ئێستادا ده‌رفه‌تێکى گرنگ له‌ به‌رده‌مانه‌ بۆ زیاتر به‌ڕێوه‌ چونى پڕۆسه‌ى سیاسى پێشخستنى دۆزى ڕه‌واى گه‌له‌که‌مان

هه‌رله‌ میانه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ ڕینماى گرنگ خرایه‌ ڕوو بۆ چۆنێتى سه‌رکه‌تنى کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ سه‌رجه‌م ده‌ڤه‌رو ناو چه‌جیاجیاکانى کوردستان .

دواتر له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندو وده‌زگاو ئۆرگانه‌کانى حسدک پێشنیارى گونجاو خرایه‌ ڕوو بۆ سه‌رکه‌وتنى پڕۆسه‌که‌و کاندیده‌کاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ولیستى سه‌رده‌م ژماره‌ 127.