Error: No articles to display

خورماتوو... به‌هۆى بۆمبه‌وه‌ دوو چه‌کدارى حه‌شدى شه‌عبى بریندار بوون

ئەیلول 20, 2018

جه‌ماوه‌ر نیوز
عومه‌رئاواره‌

به‌ هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێکى چێنراو له‌ باشورى شارۆچکه‌ى خورماتوو دوو چه‌کدارى حه‌شدى شه‌عبى به‌سه‌ختى بریندار ده‌بن.

محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌وبه‌(جه‌ماوه‌ر نیوز)ى ڕاگه‌یاند: له‌ سه‌ر ڕێگه‌ى سه‌ره‌کى (خورماتوو- به‌غدا) نزیک شاره‌دێى ئامرلى بۆمبێکى چێنراو به‌ کاروانێکى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبیدا ته‌قییه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوو چه‌کدارى حه‌شد به‌ سه‌ختى برینداربوون.

وتیشى: دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش هێزه‌کانى حه‌شد ناوچه‌که‌یان گه‌مارۆدا وهه‌ردوو برینداره‌که‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکر.