Error: No articles to display

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خوێندنى بۆ مانگى 10 دواخست

ئەیلول 20, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خوێندنى بۆ رۆژى 2ى تشرینى یه‌که‌مى 2018 دواخست له‌کاتێکدا بڕیار بوو 22ى ئه‌یلوول پرۆسه‌ى خوێندن ده‌ستپێبکات.

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خوێندنى بۆ رۆژى 2ى تشرینى یه‌که‌مى 2018 دواخراوه‌ وله‌سه‌ر داواى کۆمیسیۆن ئه‌و بڕیاره‌ دراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌: له‌سه‌ر داواى فه‌رمى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسى له‌ هه‌رێمى کوردستان که‌ خوازیارى به‌کارهێنانى قوتابخانه‌کانه‌ له‌ چه‌ند رۆژ پێش واده‌ى ده‌ستپێکى هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ مه‌شق و راهێنانى فه‌رمانبه‌رانى سه‌ر سه‌ندووقه‌کانى ده‌نگدان و هه‌ردوو رۆژى ده‌نگدان له‌ 29 و 30 ئه‌یلول وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دواخستنى واده‌ى کردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌کان دا له‌ 22-9 بۆ 2-10-2018.

 

نوسراوى کۆمسیۆن بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌