Error: No articles to display

سه‌رۆک کۆمار ماته‌مینیی ڕاگه‌یاند

ئەیلول 21, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 20ی ئه‌یلول سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ماته‌مینیی راگه‌یاند بۆ کۆچی دوایی لیوا فازڵ به‌رواریی، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی زه‌هه‌بیی له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تیی یه‌که‌م که‌ ئێواره‌ی دوێنێ به‌ وه‌ستانی دڵ کۆچی دوایی کرد، ستایشی رۆڵی قاره‌مانانه‌ی تایبه‌تی کردوه‌ له‌ تێکشکاندنی چه‌ته‌ تێرۆریسته‌کانی داعش به‌ تایبه‌تیی له‌ شه‌ڕ‌ه‌کانی رزگارکردنی هه‌ردو پارێزگای ئه‌نبار و موسڵ، ئه‌مه‌ش ده‌قی سه‌ره‌خۆشییه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماره‌ که‌ ئاڕ‌استه‌ی گه‌لی عێراقی کردوه‌:

“سه‌ره‌خۆشیی له‌ گه‌له‌که‌مان و هێزه‌ چه‌کداره‌کانمان ده‌که‌ین بۆ کۆچی دوایی لیوا فازڵ، به‌رواریی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی زه‌هه‌بیی له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تیی یه‌که‌می قه‌ڵاچۆکردنی تێرۆر، که‌ ئێواره‌ی 20ی ئه‌یلول به‌ هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه‌ کۆچی دوایی کرد.
له‌ کاتێکدا به‌شداریی خه‌متان ده‌که‌ین بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌م فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ هه‌ڵکه‌وتوه‌ی که‌ به‌ رۆڵه‌ قاره‌مانیه‌تییه‌ جیاکانیه‌وه‌ ناسرابو له‌ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر چه‌ته‌ تێرۆریسته‌کانی داعشدا به‌ تایبه‌تیی له‌ شه‌ڕ‌ه‌کانی رزگار کردنی هه‌ردو پارێزگای ئه‌نبار و موسڵدا، به‌ شانازیه‌وه‌ یادی ئه‌م فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ ده‌که‌ین که‌ به‌شدارییکردوه‌ له‌ بنیاتنانه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانمان و له‌ دامه‌زراندنی ده‌زگای قه‌ڵاچۆکردنی تێرۆر و نمونه‌ی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌کان بو له‌ ئازایه‌تیی و خۆڕ‌اگریی له‌ هه‌مو شه‌ڕ‌ه‌کاندا که‌ کردویه‌تی له‌ پێشه‌وه‌ی یه‌که‌ سه‌ربازییه‌کانییه‌وه‌ بوه‌ دژی تاوانباره‌ تێرۆریسته‌کان.
داخی له‌ده‌ستدانی لیوا فازڵ به‌رواریی ناڕ‌ه‌وێته‌وه‌ مه‌گه‌ر هه‌ر بیره‌وه‌رییه‌کانی ئه‌م سه‌ربازه‌ دلێره‌ به‌زیندویی رابگیرێت که‌ به‌راستیی به‌رده‌وام له‌ ویژدان و ده‌رونی گه‌له‌که‌مان و هێزه‌ چه‌کداره‌کانماندا ده‌مێنێته‌وه‌.
گه‌رمترین پرسه‌مان بۆ خانه‌واده‌ی کۆچکردو و هاوکار و سه‌ربازه‌کانی و هاوڕ‌ێ و ئازیزه‌کانی، سۆز و به‌زه‌یی فراوانی په‌روه‌ردگار بۆ گیانی.

إنا لله وانا إلیه‌ راجعون.

فوئاد مه‌عسوم