Error: No articles to display

پۆلیسی سلێمانی :باوکێک دوو منداڵی فڕێ‌ دەداتە سەر شه‌قام

ئەیلول 21, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌ لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە شاری سلێمانی و کاتژمیر3 ی شەو باوکێک دوو منداڵی خۆی بەلێدان و ئەشکەنجە فڕێدەداتە سەر شه‌قام .
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕووهێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو توانرا تۆمەتبار ( باوکی منداڵەکان ) دەستگیر بکرێت بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 7 ی خێزانی .
پۆلیسی سلێمانی هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات لە ئێستاشدا منداڵەکان بۆ خانەی چاودێری مێردمنداڵان گواستراونەتەوە.
لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە