Error: No articles to display

وه‌زیری ناخۆ: نوسراوێک ئاراسته‌ی به‌رپرسان ده‌کات

ئەیلول 21, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستا‌ن به‌ نوسراوێک ئاگاداری به‌رپرسانی هێزه‌کانی ناخۆ ده‌کات که‌ هه‌ر فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسێک فشار له‌ فه‌رمانبه‌ران و ده‌نگده‌ران بکات به‌ توندی سزا ده‌درێت.
که‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ باره‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ به‌رواری 30ی ئه‌یلول نوسراوێک ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هیزه‌کانی ناخۆ ده‌کات که‌ کۆپێکی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز که‌تووه‌ تێداهاتووه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارن مافێکی ره‌وای ده‌ستووری و دیموکراسی و مسۆگه‌ری هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ و هه‌ر هاوڵاتییه‌ک مافی خۆیه‌تی به‌ ئازادی و به‌بێ‌ سانسۆر به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بکات به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان که‌ بڕیاروایه‌ له‌ 30ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌بچێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و کاندیده‌ی که‌ هه‌ڵیده‌بژێرێت.
له‌ نوسراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو له‌به‌رئه‌وه‌ نابێت هیچ به‌رپرس و ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندێک له‌ هه‌ر ئاستێکی وه‌زیفیدا بێت پاڵه‌په‌ستۆ و هه‌ڕه‌شه‌ بخاته‌ سه‌ر هه‌ر ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رێک بۆ ده‌نگدان به‌ کاندیدێکی دیاریکراو به‌ناچاری.
وه‌زیری ناوخۆ هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات به‌پێچه‌وانه‌وه‌ که‌سی سه‌رپێچیکار رووبه‌ڕووی سزادانی توند ده‌بێته‌وه‌ به‌پێی یاسا کارپێکراوه‌کان.