Error: No articles to display

پۆلیسی سلێمانی دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتیان

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکرده‌وه‌ سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی بەدەمانچە هێرش دەکاتە سەر گەنجێک.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ی پۆلیسی سلێمانی هاتووه‌ سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆییەی لەدوو رۆژی رابردوودا لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوەو تیایدا تۆمەتبارێک هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتییەک، بەپێویستی دەزانین کە هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداربکەینەوە، کە ئەو تۆمەتبارە لە رووبەرووبوونەوەیەکدا لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە لەڕۆژی 13-9-2018 لەڕوبەڕوبونەوەیەکدا دەستگیرکراو هەمان رۆژیش هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە لە لاپەڕەی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە.
پۆلیسی سلێمانی جه‌ختده‌کاته‌وه‌ جارێکی تر هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لەپاراستنی ئاسایش و سەروماڵیان ورێگە بەهیچ کەسێک نادەین یاسا پێشێل بکات

ئەلبوومی وێنەکان