Error: No articles to display

داوای کۆبونه‌وه‌ی به‌ پله‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌کرێت

ئاب 04, 2018

لیژنەی کشتوکاڵ لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی ئاگاداربون لەکوالێتیی ئارد، کۆبویه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنەرانی کارگەکانی ئاردو دانەوێڵەی سلێمانی.

له‌ باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی رێگەچارەیەک بۆ باشترکردنی ئاردی ماڵان،ئه‌و ئارده‌ی له‌ ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو نێردراوه‌ بۆ پارێزگای سلێمانی به‌ که‌ڵکی نان کردن نایه‌ت.

له‌وباره‌وه‌ سه‌باح فه‌تاح، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند داوامان کردووه‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ ئاماده‌بونی پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کشتوکاڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیدار له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاشه‌کان.
ناوبراو وتیشی ئێستادا ئارد له‌ عێراق خراپه‌ سلێمانیش له‌ ناو ئه‌و پارێزگانه‌دایه‌ که‌ ئارده‌که‌ی سودی لێوه‌رناگیرێت بکرێت به‌ نان.
ئارده‌که‌ له‌و گه‌نمانه‌ دروست ده‌کرێت که‌ لای خۆمان پێی ده‌گوترێت گه‌نمی نمره‌ دوو به‌ دواوه‌ به‌ ده‌گمه‌ن گه‌نمی نمره‌ دووه‌، گه‌نمی نمره‌ سێ به‌ کار ده‌هێنرێت بۆ ئارد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌و و لمی تێکه‌ڵاو ده‌کرێت ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌ خاوه‌ن ئاشه‌کان وایان لێهاتووه‌ وتیان ئاماده‌ین ئاشه‌کانمان بفرۆشین، له‌به‌رئه‌وه‌ زه‌ره‌ ده‌که‌ین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئه‌م بابه‌ته‌ ڕاسته‌خۆ په‌یوه‌ندی به‌ حکومه‌تی فیدراڵی هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدراڵی قسه‌ بکرێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ تا ئاردی ماڵان باشبکرێت