Error: No articles to display

ژماره‌یه‌ک له‌ هاوڵاتیان بێ به‌ش ده‌بن له‌ ده‌نگدان

ئەیلول 22, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

 

بڕیاره‌ 30ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامبدرێت.
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕابرسی هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان تۆماری ده‌نگدانی نوێکرده‌وه‌ ژماره‌یه‌ک زۆر له‌ ناوی دووباره‌ و مردوه‌کانی له‌ ناو تۆماره‌که‌ ده‌رکرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که‌ له‌ ژیانداماون له‌ تۆماره‌که‌دا به‌ سڕکراوی تۆمارکراوه‌ گه‌ر هه‌ر هاوڵاتێک سه‌ردانی بنکه‌کانی کۆمسیۆنی نه‌کردبێت بۆ چاککردنی ناوه‌که‌ی ناتوانێت ده‌نگ بدات.
له‌وباره‌وه‌ ئیسماعیل خورماڵی، بڕیارده‌ری کۆمسیاران، کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند ئه‌و هاوڵاتیه‌ی که‌ ناوه‌که‌ی له‌ تۆماری ده‌نگده‌راندا سڕکراوه‌ گه‌ر چاکی نه‌کردبێت له‌ بنکه‌کانی کۆمسیۆن ناتوانێت به‌شداری بکات له‌ ده‌نگداندا.