Error: No articles to display

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: نه‌خشه‌ی په‌رله‌مان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت

ئەیلول 22, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی هیوا له‌ که‌ناڵی رووداو ڕایگه‌یاند کورسیه‌کانی حزبی سۆسیالیست زیاد ده‌کات ، خه‌ڵکی کوردستان ته‌جروبه‌ی هه‌موولایه‌کی کرد په‌رله‌مان له‌ ماوه‌ی ڕابردوو له‌ بری ئه‌وه‌ی کێشه‌ی هاوڵاتیان چاره‌سه‌ر بکات کیشه‌ی بۆ دروستکردن.
وتیشی لیستی سه‌رده‌م ئێستا خاوه‌نی دوو کورسیه‌ له‌ په‌رله‌مان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ترسمان له‌ ته‌زویرکردن هه‌یه‌، به‌ڵام وه‌ک جاری پێشوو نابیت وه‌ک له‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق روویدا، ره‌نگه‌ ئه‌مجاره‌ ته‌زویرکردنه‌که‌ زۆر کاریگه‌ری نه‌بێت.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ده‌نگه‌کانی حزبی سۆسیالیست زیاد ده‌کات هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیزه‌کانی حزبی سۆسیالیست له‌ شه‌ری داعشدا به‌شداریکرد به‌بی ئه‌وه‌ی له‌ حکومه‌تدا بین ،هێزه‌کانمان شه‌هیدی و برینداری داووه‌ ، خه‌ڵکی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رچاوه‌ و خالی دووه‌م پشتیوانی گه‌وره‌مان له‌ ڕیفراندۆم کرد و ریفراندۆم و گه‌وره‌ترین شانازییه‌ و داهاتویش پێویستی به‌ ریفراندۆمه‌.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه‌ کرد چوار جیل بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌شداری ده‌کات که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوو به‌شداریان نه‌کردبوو، رووداوه‌کانی رابردوویان بینیه‌وه‌ و رۆژانه‌ گه‌نجان سه‌ردانمان ده‌که‌ن و پشتیوانی له‌ لیستی سه‌رده‌م ده‌که‌ن.
له‌ باره‌ی ئه‌نجانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌رێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتی له‌گه‌ڵ ته‌وافوقی 5 حزبیدا نیم ، به‌ڵام نه‌خشه‌ی په‌رله‌مان گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت.