Error: No articles to display

سبه‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناخۆ دابه‌شده‌كرێت

ئەیلول 22, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

سبه‌ی یه‌ک شه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلول وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان موچه‌ی مانگی شه‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگای ئاسایش و به‌رگری و فریاکه‌وتن دابه‌ش ده‌کات.
به‌ پێی زانیاریه‌کانی جه‌ماوه‌رنیوز تا کۆتایی هه‌فته‌ موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم کۆتایی پێده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند هه‌موو 30 رۆژ جارێک موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌کرێت، به‌ڵام موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناخۆ و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی که‌ ماون موچه‌کانیان دواکه‌وتووه‌.