Error: No articles to display

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن 20 ملیۆن په‌رتوك چابكراوه‌

ئەیلول 23, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند 4700 قوتابخانه‌ پێکه‌وه‌ ده‌به‌ستینه‌وه‌.
پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند بۆ ئه‌مساڵی خویندن 20 ملیۆن پرتوکمان چاپکردووه‌ بۆ خوێندکاران.
وتیشی گۆڕانکاری زۆرمان کردووه‌ له‌ پرۆگرامه‌کانی خویندندا.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ئه‌وه‌ی خسته‌روو بۆ ئه‌ماڵی خوێندن 4700 قوتابخانه‌ له‌ رێگه‌ی ئایتییه‌وه‌ پێکه‌وه‌ ده‌به‌ستێنه‌وه‌ له‌ پێناو نه‌هێشتنی ڕۆتیناتدا.
له‌ باره‌ی خوێندنی کوردی له‌ که‌رکوک وه‌زیری په‌روه‌رده‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌ کرد خوێندنی کوردی له‌ که‌رکوک به‌رده‌وام ده‌بێت و هاوکاری په‌روه‌رده‌ و فیرکردن ده‌که‌ین.