Error: No articles to display

کۆمسیۆن سزای کارمه‌ندان ده‌دات

ئەیلول 23, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران ڕایگه‌یاند بەپێی یاسای هەڵبژاردن و پەیڕەو و ڕێکارەکانی کۆمسیۆن هەر فەرمانبەرێکى کۆمسیۆن کەمتەرخەم بێت سزا دەدرێت بە حەپس بۆ ماوەیەک کەلەیەک ساڵ کەمتر نەبێت و غەرامەیەکیش لە (100.000) سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (500.000) پێنج سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت.
بەپێى خاڵى (یەکەم) لە بڕگەى (شەشەم) لە ماددەى (57)ى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ژمارە (1)ى ساڵى (1992)ى هەموارکراو کەتێیدا هاتووە
"هەرکەسێک سندوقەکانى دەنگدان یان وەرەقەکانى دەنگدان یان تۆمارەکانى دەنگدانى لەلا بێت و بیشارێتەوە یان لەناویان بەرێت یان خراپیان بکات یان تێکیان بدات یان بیاندزێت یان ئەنجامەکان بەهەر ڕێگەیەک بگۆڕێت ئەوا سزا دەدرێت بە حەپس بۆ ماوەیەک کەلەیەک ساڵ کەمتر نەبێت و غەرامەیەکیش لە (100.000) سەد هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (500.000) پێنج سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت