Error: No articles to display

بانگه‌شه‌ى پشتیوانى له‌لیستى سه‌رده‌م 127 به‌رده‌وامى هه‌یه‌

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 23 ى ئه‌یلولى 2018 به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و سه‌رۆک و کاندیدانى لیستى سه‌رده‌م و سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسالیست و جه‌ماوه‌رێکى فراوان ئاهه‌نگى پشتیوانى له‌لیستى سه‌رده‌م له‌هۆڵى رۆشنبیرى شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو .

سه‌ره‌تا به‌ ساتێک وه‌ستان بۆگیانى پاکى شه‌هیدانى رێگاى رزگارى نیشتمانى و ده‌ستى تیرۆر ده‌ستیپێکرد .

دواتر به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى لیستى سه‌رده‌م ووتارێکى پێشکه‌ش کردو تیایدا ئاماژه‌یدا به‌لیستى سه‌رده‌م ژماره‌ 127 که‌له‌سێ حزبى تێکۆشه‌رو خاوه‌ن خه‌بات پێکهاتووه‌و هه‌وڵده‌دات بۆ ده‌سته‌به‌رى دادپه‌روه‌رى و خۆشگوزه‌رانى بۆ هاوڵاتیان و کارده‌کات له‌سه‌ر باشکردنى سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کانى کۆمه‌ڵگاو دابین کردنى ژیانێکى شایسته‌ بۆ که‌سوکارى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان که‌پارێزه‌رى ده‌ستکه‌وته‌کانى هه‌رێمى کوردستانن .

دواتربه‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتارى سه‌رۆکى قه‌واره‌ى پێشکه‌ش کردوو تیایدا ئاماژه‌یدا به‌هه‌وڵه‌کانى لیستى سه‌رده‌م بۆ هاوڵاتیان و کارکردن بۆ خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شایسته‌ داراییه‌کان بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران .

هه‌روه‌ها به‌رێزیان داواى له‌هاوڵاتیان کرد به‌گروتینه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان بۆ سه‌رخستنى لیستى سه‌رده‌م ژماره‌ 127 و کاندیده‌کانى و باوه‌رو متمانه‌ى خۆیان به‌و لیسته‌ ببه‌خشن ،ووتیشى له‌ماوه‌ى رابردوودا هاوڵاتیان ئه‌زانن کێ خزمه‌تى کردووه‌ به‌کۆمه‌ڵگاو پرۆژه‌و خزمه‌تگوزارى له‌سه‌ر یودجه‌ى حزبه‌که‌ى بۆ هاوڵاتیان کردووه‌ ، له‌کاتێکدا حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌چه‌ندین ناوچه‌ى جیاواز به‌پێى توانا خزمه‌تى هاوڵاتیانى کردووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌ پێشکه‌ش کردنى هاوکارى و پاڵپشتى هاوڵاتیان .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتیشى هیوادارم هاوڵاتیان به‌دروشمه‌کان چه‌واشه‌ نه‌کرێن و خۆیان بڕیار بده‌ن کێ ده‌توانێ خزمه‌ت بکات و کاربکات بۆ خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتیان .

له‌کۆتایدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م کانیدانى حزبى سۆسیالیست له‌ناو لیستى سه‌رده‌م 127 وێنه‌ى یادگارى گرتو ئومێدى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواستن .