Error: No articles to display

له‌ شارو و گونده‌کانی هه‌رێم کار بۆ سه‌رخستنی لیستی سه‌رده‌م ده‌کات

ئەیلول 24, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌ شار و گونده‌کانی هه‌رێمی کوردستان کار بۆ سه‌رخستنی لیستی سه‌رده‌م ده‌کرێت، حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌ چوارچێوه‌ی لیستی سه‌رده‌م به‌ ژماره‌ 127 به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کات .
لیستی سه‌رده‌م به‌ دروشمی دادپه‌روه‌ری و خۆشگوزه‌رانی کردووه‌ و 100 به‌ربژێری هه‌یه‌ و هه‌ڤاڵ عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود سه‌رۆکی لیستی سه‌رده‌مه‌.
لیستی سه‌رده‌م له‌ کارنامه‌ی خۆیدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو کار ده‌کات بۆ نه‌هێشتنی پاشه‌که‌وتی موچه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌که‌تی بۆچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان و کار ده‌کات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی خوێندکارانی زانکۆ و په‌یمانگا.
لیستی سه‌رده‌م له‌ کارنامه‌که‌یدا هاتووه‌ کار ده‌کات بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی گونده‌کان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شایسته‌ داراییه‌کانی جوتیاران که‌ چه‌ند ساڵه‌ پاره‌ی گه‌نمیان وه‌رنه‌گرتووه‌ .