
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
عه‌لی عوسمان، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به وه‌کاله‌ت به یاوه‌ری شاندێکی ئیداری پارێزگای ھەڵەبجە سه‌ردانی به‌غدادیان کرد، چاویان به چه‌ند وه‌زیر و به‌رپرسێکی باڵای حکومه‌تی عێراقی که‌وتووت ، دوای ئەنجامدانی چه‌ند کۆبوونەوەیه‌ک رەزاماندی کردنەوەی سەرجەم ئەو فەرمانگانەیان وەرگرت کە فیدڕاڵین، وەک فەرمانگەکانی رەگەزنامە، باری شارستانی، کارتی زانیاری، تابلۆی ئۆتۆمبێل، لیوای پاسەوانی سنوور، نشینگە و پسولەی خۆراک.
شاندی هه‌ڵه‌بجه له سه‌ردانیان بۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای به نێوده‌وڵه‌تیکردنی ده‌روازه ته‌وێڵه بووه، بۆ ئەوەش راستەوخۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق نووسراوی بۆ ئێران کرد..
عەلی عوسمان، پارێزگاری ھەڵەبجە ڕایگه‌یاند: بە نێودەڵەتیکردنی دەروازەی تەوێڵە کە یەکێکە لە ئامانجی سەردانەکەمان، لەبەرئەوەی ھەڵەبجە شارێکی گۆشەگیرە لەڕووی بازرگانییەوە، ئێمە بەڵێنمان بە دانیشتووانی ھەڵەبجە دابوو کە نەخشەڕێگەی ئێمە ئەوەیە ھەڵەبجە لە گۆشەگیری رزگار بکەین، خۆشبەختانە ھەموو ئامادەکارییەکان تەواوبوون لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە نووسراو ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کراوە بۆ ئەوەی کە لایەنی ئێرانیش رەزامەندی دەربڕن.