
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24 ى ئه‌یلولى 2018 ، ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د لێپرسراوى ئه‌نجومه‌نى رێکخستنى ناوه‌ندى به‌ئاماده‌بونى د.فه‌رهاد تۆفیق به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى و جێگر‌و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ند له‌گه‌ڵ کادیرانى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کۆبونه‌وه .
له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا تیشکخرایه سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان که‌بڕیاره له 30 ئه‌یلول ئه‌نجامدرێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له‌سه‌ر چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کان کرایه‌وه بۆ سه‌رخستنى لیستى سه‌رده‌م ژماره 127 و کاندیده‌کانى له‌پێناو خزمه‌تکردنى زیاتر به‌جه‌ماوه‌رى کوردستان .
هه‌روه‌ها شێوازى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شى هه‌ڵبژاردن گفتوگۆى له‌باره‌وه کرا به‌تایبه‌تى که‌ماوه‌یه‌کى زۆر که‌مى ماوه تاوه‌کو بتوانن بچنه نێو خه‌ڵک و په‌یامى و به‌رنامه‌ى لیستى سه‌رده‌م بگه‌ینن به‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و به‌گوڕو تینه‌وه بچنه سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان .
له‌ته‌وه‌رێکى تر‌ى مۆبونهوه میکانیزمى گونجاو خرایه‌روو سه‌باره‌ت بهچاودێریکردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رجه‌م وێستگه‌و بنکه‌کانى ده‌نگدان تاکو پرۆسه‌که به‌شێوه‌یه‌کى دیموکراسى و مه‌ده‌نیانه‌و پاک و بێگه‌رد به‌رێوه‌بچێت و دووربێت له ده‌ستێوه‌ردان و شێواندن .
له‌کۆتایى کۆبونه‌وه‌که‌دا له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه راوسهرنج و پێشنیاره‌کان خرانه‌روو گفتۆگۆیان له‌باره‌وه کرا .
شایانى باسه حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌چوارچێوه‌ى لیستى سه‌رده‌م به‌ژماره 127 به‌شدارى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستانى کردووه که بڕیاره له 30 ئه‌یلول ئه‌نجامبدرێت .