Error: No articles to display

کۆبونه‌وه‌ى فراوان بۆ پشگیرى له‌لیستى سه‌رده‌م به‌رێوه‌چوو

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 24 ى ئه‌یلولى 2018 ،هه‌ڤاڵ سه‌ڵاح حاجى عه‌لى به‌رپرسى ده‌زگاى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌کارى بۆ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن و پشتیوانى له‌لیستى سه‌رده‌م ژماره‌ 127 کۆبونه‌وه‌ى فراوانى ئه‌نجامدا.

له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌رپرسى ده‌زگاى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ به‌رده‌مى هه‌واداران و ده‌نگده‌رانى لیستی سه‌رده‌م 127 به‌رنامه‌ى لیستى سه‌رده‌مى بۆ ئاماده‌بووان ڕوونکرده‌وه‌و داواى کرد له‌پێناوى پاراستنى مافه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان به‌ره‌و سندوقه‌کانى ده‌نگدان بڕۆن و ده‌نگ به‌ لیستى سه‌رده‌م ژماره‌ 127 بده‌ن .

هه‌رله‌کۆبونه‌وه‌که‌دا سه‌ڵاح حاجى عه‌لى جه‌ختى له‌سه‌ر چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کان کرده‌وه‌ بۆ زیاتر چونه‌ نێو جه‌ماوه‌رو گه‌یاندنى په‌یامى لیستى سه‌رده‌م به‌هاوڵاتیان له‌پێناو دادپه‌روه‌رى و خۆشگوزه‌رانى بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شایسته‌ داراییه‌کان بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و جوتیارن و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان .

به‌رپرسى ده‌زگاى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌لیستى سه‌رده‌م کارده‌کات بۆ باشترکردنى ژیانى که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان که‌ هه‌میشه‌ سومبولى به‌رگرى و گیانفیدایى کوردستانن .