Error: No articles to display

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى پشده‌رو بتوێن و سۆران ده‌کات

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ 24 ى ئه‌یلولى 2018 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى پشده‌رو بتوێن و سۆرانى کردو له‌لایه‌ن به‌رپرسانى مه‌ڵبه‌ندو کادرو ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ پێشوازیکرا .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌سه‌ردانه‌که‌یدا جه‌ختى له‌سه‌ر کارکردنى زیاتر بۆ سه‌رخستنى لیستى سه‌رده‌م ژماره‌ 127 وکاندیده‌کانى کرده‌وه‌ بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش داواى له‌سه‌رجه‌م به‌رپرس و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندو دۆست و لایه‌نگرانى حزبى سۆسیالیست کرد که‌ هه‌وڵه‌کانیان چڕکه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنى لیستى سه‌رده‌م ژماره‌ 127 و کاندیده‌کانى .

به‌رێزیان ئاماژه‌شى به‌وه‌کرد که‌ده‌بێت هه‌موولایه‌ک هه‌وڵه‌کان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ گه‌یاندنى په‌یام وبه‌رنامه‌ى لیستى سه‌رده‌م به‌سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌رى کوردستان له‌پێناو دادپه‌روه‌رى و خۆشگوزه‌رانى بۆسه‌رجه‌م هاوڵاتیانى کوردستان .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ته‌ئکیدیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ حزبى سۆسیالیست به‌درێژایى مێژوو له‌خه‌بات و به‌رگریدابووه‌ له‌پێناو خاکى پیرۆزى کوردستان و به‌ده‌ستهێنانى مافى گه‌له‌که‌مان له‌وپێناوه‌شدا چه‌ندین قوربانى و شه‌هیدى سه‌رکرده‌ى به‌خشیوه‌ له‌ئێستاشدا به‌هه‌مان گڕوتینه‌وه‌ کارده‌کات بۆ خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتیان .