Error: No articles to display

قائیماقامی شاره‌زوور: ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ له‌ قه‌زای شاره‌زوور ده‌خرێنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

ئەیلول 24, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلول له‌ مه‌راسیمیه‌کدا له‌ قه‌زای شاره‌زوور نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ کرایه‌وه‌.
رزگار غه‌فور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند ئه‌مرۆ به‌ ئاماده‌بونی هه‌رکه‌ له‌ پارێزگاری سلێمانی وه‌زیری ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ له‌ قه‌زای شاره‌زوور کرایه‌وه‌.
وتیشی نه‌خۆشخانه‌که‌ له‌ دوای بومه‌له‌رزه‌که‌ زیانیه‌کی زۆری به‌رکه‌وت و هه‌وڵکانمان خسته‌کار له‌ پێناو نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی خۆشبه‌ختانه‌ هه‌وڵه‌کانمان سه‌ریگرت نه‌خۆشخانه‌که‌ نوژه‌نکرایه‌وه‌، داواشمان له‌ وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی کرد بۆ دابینکردنی پێداویستی نه‌خۆشخانه‌که‌ لای خۆیانه‌وه‌ به‌ڵێنی دابینکردنی پێداویستیاندا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ.
قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور وتی له‌ سه‌ر داوای من وه‌زیری ته‌ندروستی سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی ته‌ندروستی قه‌زای شاره‌زوور کرد.
ڕزگار غوفور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو داوامانکرد که‌ پرۆژه‌کانی قه‌زای شاره‌زوور بخرێنه‌وه‌ کار لای خۆیه‌وه‌ پارێزگاری سلێمانی به‌ڵێنیدا بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌ پرۆژه‌ له‌ قه‌زای شاره‌زوور.
وتیشی دوای دابینکردنی ژماره‌یه‌ک له‌ پێداویستی وه‌رزشی هونه‌ری و په‌روه‌رده‌یی و چاک کردنی هه‌ندێک که‌موکوڕی له‌ یاریگاکاندا و دابینکردنی بوودجه‌ بۆ باڵه‌خانه‌کان و کردنه‌وه‌ی شاره‌وانی له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی برایه‌تی کرد لای خۆیه‌وه‌ پارێزگار به‌ڵێنی جێبه‌جێکردنی داواکاریه‌کانیدا.