Error: No articles to display

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا خوێندكاران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

ئاب 04, 2018

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ئاگادار دەکات، ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)ه‌کانیان ڕه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌کان کرا، تا له‌ ڕێگەی پەروەردەی شاره‌کان به‌سه‌ر خوێندنگە و قوتابخانەکان دابه‌ش ده‌کرێت.

عه‌باس ئه‌کره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: وه‌ک ئاماده‌کاریه‌ک بۆ واده‌ی ڕاگه‌یاندن و کاراکردنی سیستمه‌کانی وه‌رگرتن به‌ڕێگه‌ی (زانکۆلاین، سیستمی ڕاسته‌وخۆ به‌کریدیت، پارالێل و ئێواران) له‌یه‌ک کاتدا، رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی (2/8/2018) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن له‌ وه‌زاره‌ته‌که‌مان ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)ی سه‌رجه‌م خوێندکارانی پۆلی دوانزه‌ ڕه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌کان کرا، بۆیه‌ ده‌رچوان ده‌توانن لەهەفتەی داهاتوه‌وه‌ سه‌ردانی قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌کانیان بکه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)ه‌کانیان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی دەکات ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەباشی له‌لای خۆیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەی ئەو (بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ)ه‌ی، کە وه‌ریده‌گرن دەتوانن داواکاری بۆ وه‌رگرتن له‌ بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان پێشکه‌ش بکه‌ن.

عه‌باس ئه‌کره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند تائێستا هیچ بڕیارێک ده‌رنه‌چووه‌ له‌ وه‌زاره‌ت له‌باره‌ی ژماره‌ی وه‌رگرتنی خوێندکاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان . وتیشی هیچ بڕیارێک ده‌رنه‌چووه‌ له‌ باره‌ی شێوازی وه‌رگرتنی خوێندکاران.