Error: No articles to display

كۆمسیۆن كرێی به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ی زیاد ده‌كات

ئەیلول 25, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران له‌ کۆبونه‌وه‌ی خۆیدا ژماره‌یه‌ک بڕیاری ده‌رکرد له‌ باره‌ی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن.
له‌ کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاراندا بڕیاردرا کرێی به‌رێوه‌به‌ری وێستگه‌ له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتی زیاد بکرێت بۆ 200 هه‌زار دینار که‌ پێشتر  كۆمسیۆن کرێی به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ به‌ 175هه‌زار دینار دیاریکردبوو.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردووه‌ ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ یاوه‌ری ڕێکخه‌ری بنکه‌ بکه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌ره‌سه‌ هه‌ستیاره‌کانی بۆ کۆگای پاڕێزگاکان و بمێننه‌وه‌ تا له‌لایه‌ن کۆگاوه‌ وه‌رده‌گیرێت.
له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری وێستگه‌ ئه‌وه‌یان خستۆته‌ ڕوو گه‌ر به‌رێوه‌به‌ری وێستگه‌ بکشێته‌وه‌ یان کاره‌کانی به‌ باشی ئه‌نجامنه‌دات ئه‌وا ڕێکاری یاسایی له‌ به‌رامبه‌ری ده‌گیریته‌به‌ر.‌