Error: No articles to display

هه‌ڤاڵ عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی لیستی سه‌رده‌م: ده‌نگه‌كانمان زیاد ده‌كات

ئەیلول 25, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
هه‌ڤاڵ عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، سه‌رۆکی لیستی سه‌رده‌م به‌ ژماره‌ 127 و کاندیدی ژماره‌ی(1) له‌ به‌رنامه‌ی کارنامه‌ی په‌رله‌مان له‌ که‌ناڵ 24 ڕایگه‌یاند ئێستا گه‌لی کورد قۆناغی ڕزگاری نیشتمانی تێپه‌ڕاندووه‌ و ئێمه‌ خه‌بات ده‌که‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین و گه‌لی کوردستان ده‌بێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆی.
وتیشی گرنگه‌ یه‌ک هه‌ڵوێست بین، پرسه‌ نیشتمانیه‌که‌مان به‌هێز ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌ سه‌ربه‌خۆی.
هه‌ڤاڵ عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه‌ کرد شه‌هیدان تاجی سه‌رمانن و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ ده‌ستهاتووه‌ به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی کوردستانه‌ و هه‌رچی بکرێت بۆ که‌س و کاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان که‌مه‌ و وه‌ک حزبی سۆسیالیست هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان بۆ خزمه‌تکردنی که‌س و کاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانه‌.
له‌ باره‌ی ده‌نگه‌کانی حزبی سۆسیالیست سه‌رۆکی لیستی سه‌رده‌م ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد ده‌نگه‌کانمان زیادی کردووه‌ له‌ ئێستادا دوو کورسیمان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان هه‌یه‌ و له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگه‌کانمان زیادی کردووه‌ و له‌ ئێستاشدا هاوڵاتیان به‌ ده‌م لیسته‌که‌مانه‌وه‌ دێن و ده‌نگه‌کانمان زیاد ده‌کات.