Error: No articles to display

له‌خانه‌قین هه‌زار خێزانى کورد به‌هۆى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ شارۆچکه‌که‌یان جێهێشتووه‌

ئەیلول 25, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
عومه‌رئاواره‌

جێگرى سه‌رۆکى شارۆچکه‌ى خانه‌قین ئاشکراى ده‌کات که‌ به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌ به‌رده‌وامه‌کانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ بۆ سه‌رماڵ وحاڵیان له‌ئێستادا هه‌زار خێزانى کورد له‌ خانه‌قین ماڵ وحاڵیان جێهێشتووه‌و ڕوویان له‌ هه‌رێمى کوردستان کردووه‌.

عه‌دنان ده‌لۆ جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى شارۆچکه‌ى خانه‌قین به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند: به‌ هۆى ئاڵۆزبونى بارودۆخى شارۆچکه‌ى خانه‌قین وهه‌ڕه‌شه‌ به‌رده‌وامه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى وفشار خستنه‌ سه‌ر هاوڵاتییه‌ کورده‌کان،له‌ ئێستادا هه‌زار خێزانى کورد شارۆچکه‌که‌یان به‌جێهێڵاوه‌و ڕوویان له‌ شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان کردووه‌.

وتیشى: حه‌شدى شه‌عبى به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون وله‌ ئێستادا خراپتر له‌ سه‌رده‌مى ڕژێمى به‌عس ده‌ستییان به‌ پرۆسه‌ى ته‌عریبکردنى ناوچه‌که‌ کردووه‌ وله‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کارئاسانی بۆ عه‌ره‌ب ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى ڕوو له‌ خانه‌قین بکه‌ن وتێدا نیشته‌جێبن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستییان به‌ پرۆسه‌ى به‌ شیعه‌ کردنى ناوچه‌که‌ش کردووه‌ وله‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دا رێژه‌ى شیعه‌ له‌ ناوچه‌که‌ زیاد بکات.