Error: No articles to display

به‌شی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان شوێنمان نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ری توشبوانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان

ئەیلول 26, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

جه‌لال ئه‌مین به‌گ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ئاسایشی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ده‌ستمان گرتووه‌ به‌سه‌ر بڕێك له‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر. 

وتیشی  به‌كارهێنه‌ری مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و بازرگانه‌كانیشمان گرتووه‌ و بۆمان بكرێت به‌دوای بازرگانه‌كاندا بۆ گرتنیان.

 جه‌لال ئه‌مین به‌گ هێمای بۆ ئه‌وه‌ی كرد هیچ شوێنیكمان نیه‌ بۆ چاره‌سه‌ری توشبوانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، بریاره‌ بوو دوو نه‌خۆشخانه‌مان بۆدروستبكرێت، به‌ڵام تائێستا ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ دروست نه‌كراوه و به‌ پیی یاسا ده‌بێت توشبوانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، زیندانیكردن چاره‌سه‌ر نییه‌.