Error: No articles to display

كۆمسیۆن په‌نا بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌بات‌

جه‌ماوه‌رنیوز
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم نوسراوێک ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی ده‌کات له‌ نوسراوه‌که‌ سێ داواکاری ده‌خاته‌ڕوو که‌ له‌ ریگه‌ی میبه‌ره‌کانی مزگه‌وته‌کانه‌وه‌ هاوڵاتیان ئاگادار بکرینه‌وه‌ له‌ وتاری هه‌ینی و مامۆستایانی ئاینی چه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خالانه‌ بکه‌نه‌وه‌.
ته‌زویرکردن خیانێتێکی نیشتمانی و حه‌رامه.‌
داوا له‌ خه‌ڵک بکرێت به‌شداری کارا له‌ ده‌نگدان بکات.
ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی که‌ ده‌چن بۆ ده‌نگدان پێویسته‌ یه‌کێک له‌و سێ به‌ڵگه‌نامه‌ی پێ بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌نگ بدات ( ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی "جنسیه‌" ، کارتی نیشتیمانی ، پاسپۆرت به‌ مه‌رجێک به‌سه‌رنه‌چوبێت).

ئەلبوومی وێنەکان