Error: No articles to display

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌نێو که‌رنه‌ڤاڵى پشگیرى لیستى سه‌رده‌م له‌پێنجوێن

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌کانى بۆ ناوچه‌جیاجیاکانى کوردستان ، به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى به‌رنامه‌ى لیستى سه‌رده‌م ژماره‌ 127 ،سه‌ردانى شارى پێنجوێنى کرد وله‌لایه‌ن به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندو جێگرو کارگێڕو ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى پێنجوێنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانه‌وه‌ وجه‌ماوه‌رى ده‌ڤه‌ره‌که‌پێشوازی گه‌رمى لێکرا.

به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ که‌رنه‌ڤاڵێکى جه‌ماوه‌ریدا به‌رنامه‌ى کارى لیستى سه‌ردم ژماره‌ 127 ى بۆ جه‌ماوه‌رى سنوره‌که‌ شیکرده‌وه‌ وڕایگه‌یاند به‌رنامه‌ى لیستى سه‌رده‌م به‌رنامه‌ى ماف و داخوازیه‌کانى خه‌ڵکى کوردستانه‌ و هوڵده‌دات بۆ دادپه‌روه‌رى و خۆشگوزه‌رانى و یه‌کسانى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌نێو کۆمه‌ڵگاى کوردى و لیستى سه‌رده‌م به‌ ئه‌رکى سه‌رشانى خۆى ده‌زانێ له‌په‌رله‌مانى ئاینده‌ى کوردستاندا شه‌ڕى مافه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان بکات ، به‌مه‌به‌ستى باشترکردنى ژیانى هاوڵاتیان و ژیانێکى شایسته‌ بۆ کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان .

به‌ڕێزیان تیشکی خسته‌سه‌ر به‌شداریکردنى ده‌نگده‌رانى سنوره‌که‌ و جختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ به‌شدارى کارایان هه‌بێ له‌ هه‌ڵمه‌تى ڕاگه‌یاندنى لیستى سه‌رده‌م ژماره‌ 127 و سه‌رخستنى له‌ ڕۆژى ده‌نگداندا به‌ده‌نگه‌کانیان ده‌توانن لیستى سه‌رده‌م کانیده‌کانى سه‌ربخه‌ن ،بۆئه‌وه‌ى ده‌نگى به‌هێزى خه‌ڵک بن له‌نێو په‌رله‌مانا.

له‌لاى خۆیانه‌وه‌ جه‌ماوه‌رى ئاماده‌بوو وێڕاى دووباره‌ کردنه‌وه‌ى پشتیوانى خۆیان بۆلیستى سه‌رده‌م و کانیده‌کانى ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کانیان کرده‌وه‌ له‌و ماوه‌ که‌مه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ماویه‌تى .

 

ئەلبوومی وێنەکان