Error: No articles to display

په‌یامى کۆتایى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا

ئەیلول 26, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه‌ى واده‌ى کۆتایى هاتنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانى کوردستان که‌له‌ 30 ئه‌یلول به‌رێوه‌ ده‌چێت ،په‌یامێکى بڵاو کرده‌وه‌ داواى له‌هاوڵاتیان کرد که‌به‌گڕو تینه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستى سه‌رده‌م ژماره‌ 127 و کاندیده‌کانى .

هه‌روه‌ک ووتى : حزبى سۆسالیست دیموکراتى کوردستان حزبى شه‌هیدان و حزبى به‌رگرى و خۆڕاگریه‌ ،که‌مێژوویه‌کى دوورودرێژ له‌خه‌بات و تێکۆشان و شه‌هیدادان به‌رده‌وامبووه‌ ،زۆرتان ئه‌زانن که‌ هێشتا خوێنى شه‌هیدانى ده‌ستى داعش ووشک نه‌بۆته‌وه‌ و که‌سوکاریان ره‌شپیۆشن .

ووتیشى : ده‌نگدان به‌لیستى سه‌رده‌م ژماره‌ 127 ،ده‌نگدانه‌ بۆ دادوه‌رى و خۆشگوزه‌رانى و یه‌کسانى کۆمه‌ڵایه‌تى وئازادى و سه‌رفرازى و خوێنى شه‌هیدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان و ده‌نگدانه‌ بۆ ریفراندۆم و سه‌رکه‌وتنه‌کانى .