Error: No articles to display

سبه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستپێده‌كات

ئەیلول 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سبه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان کۆتایی پێدێت و پرسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌نجامده‌درێت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند سبه‌ی 170469 هه‌زار ده‌نگده‌ری تایبه‌ت به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌که‌ن.
له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت هه‌ریه‌که‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناخۆ و پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش به‌شداری تێدا ده‌که‌ن.
سبه‌ی ڕۆژی هه‌ینی 28ی ئه‌یلول کاتژمێر (8:00) به‌یانی بنکه‌کانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌رانی تایبه‌تدا ده‌کرێته‌وه‌ و تا کاتژمێر (6:00) ئێواره‌ و واده‌ی ده‌نگدان درێژ ناکرێته‌وه‌.
ده‌نگه‌کان له‌ رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تدا جیا ناکریته‌وه‌ و سندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌برێنه‌ کۆگاکان.