Error: No articles to display

پۆلیسی گه‌رمیان: ئافرەتێک به‌ گوله‌ کوژرا

ئەیلول 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئافره‌تێک له‌ قه‌زای که‌لار به‌ گوله‌ کوژرا.
پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌ بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە لەسەرشەقامی پشدینەی قەزای کەلار ئافرەتێک بەناوی (ش ، ع ، م ) لەدایکبووی 1995 بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار و دواتر گیانی لەدەستدا.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو لەئێستادا دوو کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر کراون.
پۆلیسی گه‌ریان هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەی ورد کردوە لەسەرچۆنێتی و هۆکاری ڕووداوەکە و تەرمی ناوبراو بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.