Error: No articles to display

سه‌رۆکى نوێى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمى کوردستان سوێندى یاسایى خوارد

ئەیلول 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 27 ى ئه‌یلولى 2018 له‌ ڕێوڕه‌سمێکدا حاکم به‌نگین که‌تانی، له‌به‌رده‌م سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، وه‌ک سه‌رۆکى نوێى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان سوێندى یاسایى خوارد.

له‌ ڕێوڕسمه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان پیرۆزبایى له‌ حاکم به‌نگین که‌تانى کرد که‌ وه‌ک سه‌رۆکى نوێى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌ست به‌کار بووه‌ و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست له‌ کار و ئه‌رکه‌کانى به‌تایبه‌تى به‌دیهێنانى دادوه‌رى و سه‌روه‌رى یاسا له‌ هه‌رێمى کوردستاندا که‌ زۆر جار ڕوبه‌ڕووى ڕه‌خنه‌ ده‌بێته‌وه‌ و که‌موکووڕییه‌کان چاره‌سه‌رییان بۆ بدزۆرێته‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌موو ئاسانکارى و هاوکارییه‌کى خۆى و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى بۆ کار و چالاکییه‌کانى نیشان دا.