Error: No articles to display

پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ سوێندى یاسایى خوارد

ئەیلول 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 27 ى ئه‌یلولى 2018 له‌ ڕێوڕه‌سمێکدا ئازاد تۆفیق له‌به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، که‌ریم شه‌نگالى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ سوێندى یاسایى خوارد و به‌ فه‌رمى بوو به‌ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌.

له‌ ڕێوڕسمه‌که‌دا دواى سوێندخواردنى یاسایی، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز ئازاد تۆفیق کرد که‌ وه‌ک پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ست به‌کار بوو و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست له‌ کار و ئه‌رکه‌کانیدا و هه‌موو ئاسانکارى و هاوکارییه‌کى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى بۆ کار و چالاکییه‌کانى نیشان دا، به‌تایبه‌ت که‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ قوربانى زۆرى داوه‌ و هاووڵاتییه‌کانى نه‌هامه‌تى زۆریان بینیوه‌ و به‌رامبه‌ر ئه‌و قوربانیدانه‌ش وه‌ک پێویست خزمه‌ت نه‌کراون.