Error: No articles to display

ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

ئەیلول 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
کاتژمیر (8:00) سه‌له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 28ی ئه‌یلول ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستی پێکرد که‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش کارمه‌ندانی ته‌ندروستی و زیندانیان به‌شداری تێدا ده‌که‌ن.
جیاواز له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تر بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ بنکه‌کانی ده‌نگدان جیا ده‌کرێته‌وه‌.
له‌و باره‌وه‌ دڵشاد نامیق ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی پاڕێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی کۆمسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ له‌ بنکه‌کانی ده‌نگدان به‌ به‌رچاوی چاودێرانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ده‌نگه‌کان له‌ بنکه‌کان جیا ده‌کرێته‌وه‌.