Error: No articles to display

ژماره‌یه‌ك ده‌نگده‌ری تایبه‌ت بێ به‌ش ده‌بن له‌ ده‌نگدان

ئەیلول 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 28ی ئه‌بلول کۆمسیۆنی باڵای سه‌ره‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم بۆ یه‌که‌م جار هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌بات.
به‌پێی رینامایه‌کانی کۆمسیۆن ده‌نگده‌ر ته‌نها ده‌توانی به‌ (ڕه‌گه‌زنامه‌ی و کارتی نیشتمانی و پاسپۆرتی عێراقی) ده‌نگ بدات له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌ک له‌ ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت هه‌ریه‌که‌ له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یان نه‌ماوه‌ یان له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌یانبردووه‌ و به‌هۆی دووری بنکه‌کانی ده‌نگدان له‌ شاره‌کانی خۆیان به‌ نمونه‌ ده‌نگه‌ری تایبه‌ت ماڵێان له‌ یه‌کێک له‌ ناوچه‌کانی پاڕیزگایه‌که‌ و ده‌نگه‌که‌ی له‌ پاڕێزگایه‌کی تره‌ به‌ هۆی دووریه‌وه‌ ناتوانێت ده‌نگه‌که‌یان بده‌ن که‌ ئه‌مه‌ بوه‌ته‌ گرفت له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت.